بەرهەمێکی شاعیری لاو کاکە عومران خەمبار .....
2009/7/5
\
کاکه عمران خه‌مبار بوه‌ته جێگای شانازی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان که به‌رده‌وام بێ به‌شمان ناکات له شعره پر سۆز و به‌هاکانیئێمه زۆر سوپاسی ده‌که‌ین فه‌رمون بۆ درێژه‌ی بابه‌ت
نه‌فره‌ت
له‌و ڕؤژوه‌ی تؤ نه‌ماوی نێو خوێندگاش سارد‌و سڕه
چؤن ئه‌م شاره‌ت وێران کرد به‌م سه‌فه‌ره کتوو پڕه
که ده‌هاتم بؤ خوێندنگا دوعام ده‌کرد تؤ ببینم
ته‌نها تؤ بووی به سه‌رچاوه‌ی بزه‌و خؤشی و پێکه‌نینم
ئه‌و کاتانه‌ی تؤ‌م ده‌بینی سڵاواتم ئه‌هێناوه
چونکه گوڵم زؤر ناسک بووی ده‌ترسام بتکه‌ن به چاوه
ئێستا من چؤن باوه‌ڕ بکه‌م به‌و نامه‌یه ناردووته بؤم
که نووسیوته ماڵت ئاوا ئیتر به جێت دێڵم ئه‌ڕؤم
خودا شه‌رمه‌زاری بکا ئه‌و که‌سه‌ی به‌و ده‌ردی بردی
کفنی له به‌ردا بپؤشن له جێی سه‌رچؤپی و ئاهه‌نگی
..............
ترپه‌ی دڵم
گه‌لێک سه‌یره ئه‌م دڵه‌ی من
له‌وه‌ته‌ی عه‌شقی تؤی تیایه
که لێم دووری وه‌کوو مردوو
ترپه‌یه‌کی لێوه نایه
. . .
بؤیه دڵیشم لێنادا
چونکه تؤ جوان و عه‌نتیکه‌ی
ده‌ڵێم نه‌با خوانه‌خواسته
بێزارت کا ترپه‌ی
. . .
سه‌یره چاوم تؤ ده‌بینێ
که‌چی دڵم بیرت ئه‌کا
گه‌ر وا بڕوا خؤشه‌ویستیت
له‌م ڕؤژانه شێتم ئه‌کا
...........
عمران خمبار
سكآڵا
کاتێ رؤشتی بڕوات نه‌بوو
ڕؤژێک په‌شیمان ببیته‌وه
نانا مه‌گری بێگومانبه
دڵم لێت پاک نابێته‌وه
. . .
سکاڵا بؤ دڵم مه‌نه
نوسراوت ئاو ناخواته‌وه
تازه له وڵاتی دڵم
پاسه پؤرت وه‌رناگریته‌وه
. . .
دڵنیا به گه‌ر ده جاریش
سکاڵا به‌رز بکه‌یته‌وه
وه‌کوو ئێستا نائومێدی
ته‌نها ڕفزت بؤ دێته‌وه
...........................
شه‌وێکی شاد
شه‌وت شاد بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
کردت به خۆڵ هیواکانم
وا نیوه‌ی شه‌ویش تێپه‌ڕی
هه‌ر بێداره چاوه‌کانم
# # #
خۆ ده‌زانم گوڵم دووری
تۆبیئاگای له سووتانم
پێڵوی چاوت له خه‌ودایا
منیش هاوڕێی بێدارانم
# # #
هه‌ر چه‌ند دووریت خۆشه‌ویستیت
گه‌وره ده‌بئ له ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کاته‌ی
ده‌ردی دووریت ئامخاته گڵ
# # #
دڵنیا به مه‌گه‌ر بمرم
من عه‌شقی تۆ بکه‌م له یاد
ئێستاش بنوو به ئارامی
به ئومیدی شه‌وێکی شاد
عمران خمبار














.gif)











.jpg)









